لیژنه‌كه‌ی ده‌ستور له‌سه‌ر جۆری سیستمی سیاسی‌ گه‌یشته‌ سازان

TIP: Right-click and select "Save link as.." to download video

Initializing link download... Initializing link download.....

لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور جارێكی‌ تر كۆده‌بێته‌وه‌و سیستمی‌ سیاسی‌‌و سنوری‌ كوردستان له‌ده‌ستوردا دیاری ده‌كات‌، له‌سه‌ر چه‌ند برگه‌یه‌ك ده‌گاته‌ سازان.

كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور به‌ KNN وت، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ده‌ستور ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ناویاندا سیستمی‌ سیاسی‌‌و دیاریكردنی‌ سنوری‌ كوردستانی‌ تێدایه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆیدا لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر سیستمی‌ په‌رله‌مانی‌ گه‌یشته‌ سازان.

ئه‌مڕۆ ته‌نها 12 مادده‌ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ده‌ستور گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی‌ دوێنێ‌ لیژنه‌یه‌كی‌ بچوككراوه‌یان له‌ لیژنه‌ ده‌ستورییه‌كه‌ پێكهێناوه‌ و ئه‌و 12 مادده‌یه‌یان ئاماده‌كردوه‌ بۆ گفتوگۆ.

له‌كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ڕابردووشیاندا لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور دیباجه‌ی‌ ده‌ستوریان نووسییه‌وه‌.